بۆچی ڕیاڵ مەدرید و ئەتلەتیک بلباو بەشداریی جامی سوپەری ئیسپانیا دەکەن؟

تاوەکو دوو ساڵ لەمەوبەر دوو یانە لە مانگی حوزەیران یاریی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا-یان ئەنجامدەدا، بەڵام لە ئێستادا سیستمەکە گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە.

بەپێی سیستمی نوێی جامی سوپەری ئیسپانیا کە لە 2019ـەوە کاریپێدەکرێت، چوار یانە بەشداریی جامەکە دەکەن، پێکهاتوون لە براوەی خوولی ئیسپانیا، براوەی جامی شای ئیسپانیا، هەروەها دووەمی خوول و جام.

چوار یانەکە ڕاستەوخۆ لە قۆناغی نیوەی کۆتاییەوە بە یەک ڕووبەڕووبوونەوەی یەکلاکەرەوە دەستپێدەکەن، یەکەمی لالیگا بەرامبەر بە دووەمی جامی شای ئیسپانیا، هەروەها یەکەمی جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر بە دووەمی لالیگا.

لەم وەرزەدا یانەی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر بەرشلۆنە یاریدەکات (ئەمشەو)، لە یارییەکی دیکەشدا ئەتلەتیکۆ مەدرید ڕووبەڕووی ئەتلەتیک بلباو دەبێتەوە (سبەیشەو).

براوەی هەردوو یارییەکە لە یاریی کۆتایی جامەکەدا یاریدەکەن، لە وەشانەکانی پێشووشدا بە شێوازە نوێیەکەی، سێیەم سوپەرە ئەنجامدەدرێت، لە یەکەم و دووەمدا ڕیاڵ مەدرید و بلباو پاڵەوان بوون، بەپێی ڕێککەوتنێکی نێوان فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا و سعودیە، سەرجەم یارییەکان لە سعودیە سازدەکرێن.

بابەتی پێشتر

‏(‏NBA‏) پیلیکانز بەزەحمەت لە مینیسۆتای بردەوە

بابەتی دواتر

دیۆکۆڤیچ دانی بەهەڵەکانیدا نا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاهێنەری ئەرجەنتین ناڕازییە

لە پاڵاوتنەكانی مۆندیال، ئەرجەنتین و پاراگوای یەكسان بوون و سكالۆنی-ش دڵتەنگە بە ئەنجامەكە، بەرازیلیش سێ گۆڵی لە فەنزوێلا…
Total
0
Share