گواردیۆلا بە پلانی جادویی ژیان بۆ مێندی دەگەڕێنێتەوە

گواردیۆلا پلانی دارشتووە جارێکی دیکە مێندی لە پێکهاتە بەرگریەکانیدا بەکاربخاتەوە

ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی، پێپ گواردیۆلا پلانێکی تایبەتی بۆ گەڕانەوەی بنجامین مێندی بەرگریکاری فەرەنسی داڕشتووە.

لە هاوینی 2017 مانچستەر سیتی بەبڕی 52 ملیۆن یورۆ بنجامین مێندی بەرگریکاری باڵی چەپی یانەی مۆناکۆی گواستەوە بۆ ڕیزەکانی، بەڕێوبەرانی یانە ئینگلیزییەکە هیوایان بەوە بوو ڕەش ئەسمەرەکە ببێتە یەکێک لە باشترینەکان، بەڵام بەهۆی پێکانە لەسەریەکەکانەوە ناوبراو ئەو ئاڕاستەیەی نەگرت.

مێندی تەمەن 26 ساڵ لە پێکهاتەی هەڵبژاردەی فەرەنسا دوورخراوەتەوە، بەوپێیەی لەم وەرزەدا تەنها حەوت ڕوبەڕوبوونەوەی بەشێوەی سەرەکی لە خولی نایابی ئینگلیزی ئەنجامداوە و تەنها یارییەکی لە خولی یانە پاڵەوانەکان کردووە، بەڵام لە ناوەڕاستی مانگی کانوونی یەکەمی 2020وە دووچاری پێکان بووە و ماوەی 103 ڕۆژە دوورکەوتووەتەوە.

پلانێک بۆ مێسی

بەپێی زانیاریەکانی ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی، مێندی متمانەی گواردیۆلای لەدەستنەداوە و لەبارەیەوە ڕاهێنەرەکە دەڵێت، ” لە ژووری جلگۆڕینەکان مێندی خۆشحاڵە، کەسێکی ناوازەیە و خەسڵەتی تایبەتی هەیە، بەنسبەت منەوە باڵێکی بەرگری بەتوانایە و تۆپ لەدەستنادات و لە نیوە یاریگای ڕکابەراندا دەزانێت بە چ شێوەیەک تۆپ ئاڕاستەبکات”.

گواردیۆلا لە داهاتوودا بیر لەوە دەکاتەوە بە سێ یاریزان لە هێڵی بەرگری یاریبکات، بۆ ئەم مەبەستەش لەگەڵ ئایمیریک لاپۆرتی و ڕوبن دیاس پێویستی بە بەرگریکارێکە لە ڕووە هێرشبەریەکانەوە بێکەموکورتی بێت، ئەو بەرگریکارەش مێندی فەرەنسییە، واتا لە دوای گەڕانەوەی یاریزانەکە لە پێکان دووبارە چانسی یاریکردنی پێدەدرێت و لەتوانایدایە جارێکی دیکە بەهرەکانی بسەلمێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤەرپوڵ لوتکەی 34ی لە یونایتد بردەوە و هیوای چامپیۆنزلیگی بۆ گەڕایەوە

ئەمشەو، پێنجشەممە یانەی مانچستەر یونایتد یاریی دواخراوی هەفتەی 34ی پریمەرلیگی بەرامبەر لیڤەرپوڵ ئەنجامدا و دۆڕاندنێکی چاوەڕواننەکراویان تۆمارکرد، بەپێی…
زیاتر ببینە

گواردیۆلا: بەهۆی چامپیۆنزلیگەوە پێیانوایە ڕاهێنەرێکی شکستخواردووم، بەڵام گرنگ پریمەرلیگە

پێپ گواردیۆلا، ڕاهێنەری ئیسپانی یانەی مانچستەر سیتی لە چاوپێکەوتنێکدا وەڵامی ڕەخنەگرانی دەداتەوە و نازناوی پریمەرلیگ بە بایەخترینی وەرز…
زیاتر ببینە

خلێفی ستراتیج.. پاریس به‌ شه‌ش هه‌نگاو مباپێ له‌ مه‌درید دوورده‌خاته‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌رانی یانه‌ی پاریس سان جێرمان، کیلیان مباپێ له‌سه‌ر سینییه‌کی ئاڵتونی پێشکه‌شی ڕیاڵ مه‌درید ناکه‌ن، به‌ڵکو هه‌موو هه‌وڵێکده‌ده‌ن یاریزانه‌که‌…
Total
0
Share