کوندی خەمبارە و لاپۆرتا بەڵێنی پێداوە

سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە، خوان لاپۆرتا بەڵێنی بە جول کوندیی فەرەنسی داوە، تاوەکو هەفتەی داهاتوو کێشەی ناونووسکردنی لە لیستی یاریزانان یەکلایی بکاتەوە.

جول کوندیی فەرەنسی بەرگریکاری نوێی یانەی بەرشلۆنە نەیتوانی لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕیاڵ سۆسیداد بەشداری بکات، هۆکارەکەش ئەوەبوو کە بەهۆی ڕێساکانی “یاریی خاوێن” و بەرزی ڕێژەی مووچەی یاریزانانەوە نەتوانرا ناونووس بکرێت.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی کەتەلۆنی، بەرگریکارە ئەسمەرەکە دڵتەنگە و هەست بە بێزاری دەکات، بۆچوونی خۆشی بە خوان لاپۆرتا و ماتیۆ ئالیمانی ڕاگەیاندووە، لە بەرامبەردا ئیدارەی یانە بەڵینیان پێداوە تاوەکو هەفتەی داهاتوو کێشەکە چارەسەر بکەن.

ناونووسکردنی کوندی لەسەر فرۆشتنی مێمفیس دیپای و ئۆبامیانگ وەستاوە، لەلایەک دانوستاندن بۆ گواستنەوەی دیپای بەرەو یوڤانتۆس شکستیهێناوە، لەلایەکی دیکە ئۆبامیانگ ئامادە نییە درێسی یانەی چێڵسی بپۆشێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) سیتی گواردیۆلا پاریسی لە چامپیۆنزلیگ کردە دەرەوە و یەکەم بلیتی ئیستانبوڵی بڕی

ئەمشەو، سێشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی گەڕانەوەی قۆناغی نیوەی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، یانەی مانچستەر سیتی ڕوبەڕووی پاریس سان جێرمان بووەوە…
Total
0
Share