كارلۆ ئەنچلۆتی، ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید دەڵێت، ” جامی سوپەری ئیسپانیا یەكەم ناسناوی وەرزی نوێیە كە پێویستە بەدەستی بهێنین”.
پێش ڕووبەڕووبوونەوەی بەرشلۆنە، كارلۆ ئەنچلۆتی سەرسامیی خۆی بە شێوازی یاریكردن و مامەڵەكردنی بەرشلۆنە لەگەڵ دۆخە خراپەكاندا پیشاندا.
ئەنچلۆتی پێیوایە، یارییەكانی جامی سوپەر جیاوازییان هەیە لەگەڵ ڕكابەرییەكانی خولی ئیسپانیا و ژمارەكانی ئەو پاڵەوانێتییە لێرەدا گرنگیی نابێت.
وتیشی، “یارییەكەمان بەرامبەر بەرشلۆنە سفر و سفر دەستپێدەكات و پێویستە یەكێكمان براوە بین، ڕكابەرییەكانی جام لەگەڵ خول جیاوازن و ئەگەری ڕوودانی هەموو شتێك هەیە”.
كارلۆ جەختیكردەوە كە ئەوان هەموو شتێك دەكەن بۆ ئەوەی بردنەوە بەدەستبهێنن.