ئەمڕۆ چەند یارییەكی گرنگ بەڕێوەدەچن

ئەمشەو لەخول و پاڵەوانێتییە جیاوازەكاندا چەند یارییەكی گرنگ بەڕێوەدەچن.‏

لە جامی سوپەری ئیسپانیا، كە لە سعودیە بەڕێوەدەچێت، بەرشلۆنە و ڕیاڵ مەدرید لە ‏قۆناغی پێش كۆتاییدا ڕووبەڕووی یەك دەبنەوە.‏

براوەی ئەم یارییە بەرامبەر براوەی یاریی ئەتلەتیكۆ مەدرید و ئەتلەتیك بلباو یارییدەكات.‏

لە بەرشلۆنە هەریەك لە یاریزانان فیران تۆرێس، دی یۆنگ، پێدری، ئانسو فاتی و ‏ئاراوخۆ گەڕاونەتەوە و دەتوانن یاریبكەن.‏

لە ڕیاڵ مەدریدیش پێشبینی دەكرێت ئاسینسیۆ و ڤینیسیۆس و كەریم بنزیمە هێرشبەر بن.‏

لە جامی سوپەری ئیتاڵیاش، هەر ئەمشەو هەردوو یانەی ئینتەرمیلان و یوڤانتۆس بەیەك ‏دەگەن.‏

ئالێگریی ڕاهێنەری یوڤانتۆس دڵنیایە لەوەی ئینتەر باشترین یانەی ئیتاڵیایە، بەڵام بردنەوە ‏لێیان بە ئاستەم نابینێت.‏

لە یاریی گەڕانەوەی فا كەپیشدا، تۆتنهام لە یاریگای خۆی میوانداریی چێڵسی دەكات.‏

یاریی چوون چێڵسی دوو بە سفر سەركەوتنی بەدەستهێنابوو.‏

براوەیان دەگاتە یاریی كۆتایی و چاوەڕێی براوەی لیڤەرپوڵ و ئارسناڵ دەكات.‏

لە یارییەكی دواخراوی خولی ئینگلتەراش هەردوو یانەی وێستهام و نۆرویچ سیتی بەیەك ‏دەگەن.‏

یارییەكانی ئەمڕۆ

جامی سوپەری ئیسپانیا

بەرشلۆنە – ڕیاڵ مەدرید 10:00‏

جامی سوپەری ئیتاڵیا

ئینتەر میلان – یوڤانتۆس 11:00‏

فا كەپ

تۆتنهام – چێڵسی  10:45‏

جامی نەتەوەكانی ئەفریقا

تونس – مالی 4:00‏

مۆریتانیا – گامبیا 7:00‏

غینیا – كۆتدیڤوار 10:00‏

خولی ئینگلتەرا ‏

وێستهام – نۆرویچ سیتی 10:45‏

بابەتی پێشتر

كارەبا و غازی ماڵان بۆ كەمە؟<br>دانەغاز بەرهەمهێنانی غازی سروشتیی گەیاندووەتە ئاستێكی پێوانەیی

بابەتی دواتر

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی چاڤی پێش كلاسیكۆ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share