ناردنى 200 ملیاره‌كه‌ له‌سه‌ر وه‌زاره‌تى دارایی فیدراڵ وه‌ستاوه‌ ‏

سه‌رۆكى نوێنه‌رایه‌تیی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌غداد ڕایگه‌یاند، حكومه‌تى ‏فیدراڵ بڕیارى ناردنى 200 ملیار دینارى دیكه‌ى بۆ هه‌رێم داوه‌. ‏

فارس عیسا، سه‌رۆكى نوێنه‌رایه‌تیی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌غداد به‌ تۆڕی ‏میدیایی ئێستاى ڕاگه‌یاند، “حكومەتی فیدراڵ بڕیارى ناردنی 200 ملیار دینارى دیكه‌ى بۆ ‏هه‌رێمى كوردستان داوه‌ و ڕێكاره‌ ئیدارییه‌كانیشی ته‌واوبووه‌”.‏

بەوتەی عیسا، “له ‌ڕۆژانى داهاتوودا بڕیارى خه‌رجكردنى 200 ملیارەكە ده‌درێت”. ‏

سه‌رۆكى نوێنه‌رایه‌تیى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ به‌غداد دووبارە جەختیكردەوە لەوەی، تا ‏په‌سه‌ندكردنى یاسای بودجه‌ی 2022، ناردنى 200 ملیار دیناره‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت. ‏

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، به‌هۆی ڕه‌وانه‌نه‌كردنى 200 ملیار دیناره‌كه،‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ى ‏مانگى ڕابردووى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم به‌ سستى دابه‌شده‌كرێت و تائێستاتەنها چه‌ند ‏وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌یه‌ك مووچه‌یان پێدراوه‌.‏

بابەتی پێشتر

چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگی: له‌باره‌ى ڕووداوه‌كانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى په‌رله‌مان له‌ دادگاى فیدراڵی سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ین

بابەتی دواتر

پردی شەیتان لە کوێیە؟ بۆچی ئەم ناوەی لێنراوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كچێك لە سلێمانی خۆی خنكاند

تەرمی كچێك لە سلێمانی بە خنكاوی دۆزرایەوە، بەڕێوبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرا دەڵێت، خۆی خنكاندووە. سامان نادر، بەڕێوبەری سەنتەری…
Total
0
Share