كچێك لە سلێمانی خۆی خنكاند

تەرمی كچێك لە سلێمانی بە خنكاوی دۆزرایەوە، بەڕێوبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرا دەڵێت، خۆی خنكاندووە.

سامان نادر، بەڕێوبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرا لە سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی كانونی دووەم بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، ئێوارەی ئەمڕۆ كچێك بە ناوی (پ. ع) تەمەن 46 ساڵ لە گەڕەكی فەرمانبەران لە سلێمانی بە خنكاوی دۆزرایەوە.

وتیشی، “بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان كاتژمێر 04:30ی ئێوارەی ئەمڕۆ بە پەت خۆی خنكاندووە و لەئێستاشدا تەرمەكەی لە پزیشكی دادوەرییە”.

بەڕێوبەری سەنتەری فریاكەوتن ئەوەشی ڕوونكردەوە، قوربانییەكە پیشەی فەرمانبەرە.

دوابەدوای ڕوداوەكەش هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مونا یاقوو: بڵاوبوونەوەی رەفتاری نائەخلاقی لە شەقامەکانی عەینکاوە لە نیوەشەودا جێگای قبووڵ نییە

مونا یاقوو سەرۆکی دەستەی مافەکانی مرۆڤ رایدەگەیەنێت، بڵابوونەوەی رەفتاری نائەخلاقی لە شەقامەکانی عەینکاوە لە کاتەکانی نیوەشەو و چەندین…
Total
0
Share