چاڤی پەنجەی خستووەتەسەر ئازارەکانی بەرشلۆنە

ڕاهێنەری ئیسپانی، چاڤی هێرناندێز پێیوایە ئەو بارودۆخەی پێکهاتەکەی بەرشلۆنەی تێکەوتووە پەیوەندی بە کێشەی دەروونییەوە هەیە، نەک ئاستی هونەری و تاکە کەسی یاریزانان.

ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، لەئێستادا چاڤی و ستافەکەی کاردەکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دەروونیی یاریزانان، پێیانوایە، ئەو ئاستە نزمەی لەچەند یاریی ڕابردوودا بەتایبەت بەرامبەر ئینتراخت فرانکفۆرت نیشانیانداوە، پەیوەندی بە بارودۆخی دەروونی یاریزانەکانەوە هەبووە.

بەپێی سەرچاوەکە، ستافی چاڤی کار لەسەر گەڕاندنەوەی گوڕوتینی یاریزانان دەکەن، دەیانەوێت لەو قۆناغە دەروونییە نەرێنییە تێیانپەڕێنن کە دوای کلاسیکۆ تووشیان هاتووە.

هەروەها پێیانوایە، پشووەکانی دوای کلاسیکۆ کاریگەریی لەسەر دەروونی یاریزانان نەبووە، بەڵکو پێشتریش هەمان دیاردە ڕوویداوە و دوای بردنەوەیان بەرامبەر ئیشبیلیە بەهێزەوە بەردەوامبوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لایپزیک یاریی لوتکه‌ی له‌ دۆرتمۆند برده‌وه‌

یانه‌ی لایپزیک ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی 11ی خولی ئه‌ڵمانیای به‌رامبه‌ر بوروسیا دۆرتمۆند ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ش به‌ بردنه‌وه‌ی لایپزیک کۆتاییهات. ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌،…
Total
0
Share