كۆریای باشوور.. بەهۆی هەڵواسینی پۆستەر بە دیواری باڵیۆزخانەی فەڕەنسا كەسێك دەستگیركرا

پۆلیسی كۆریای باشوور ئاشكرایكرد، یەكێك لەو دوو كەسەیان دەستگیركردووە كە پۆستەڕی هەڕەشەئامێزیان بە دیواری باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لەو وڵاتە هەڵواسیبوو.

لە ڕاگەیەندراوێكدا پۆلیسی كۆریای باشوور ڕایگەیاندووە، “شەوی ڕابردوو چوارشەممە 4ی تشرینی دووەم یەكێك لەو دوو پیاوە بیانییە دەستگیركراوە كە پۆستەری هەڕەشەئامێزیان بە دیواری باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە پایتەختی كۆریا هەڵواسیبوو”.

ئەوەش خراوەتەڕوو، بە تۆمەتی “هەڕەشەكردن لە نێردە دیپلۆماتییەكان” ئەو كەسە دادگایی دەكرێت.

پۆلیسی كۆریای باشوور لە هەوڵی دۆزینەوەی كەسی دووەمە كە بەشداربووە لە هەڵواسینی ئەو پۆستەرانەدا، وەك لە ڕاگەیەندراوەكە ئاماژەیان پێكردووە.

پاش ڕوداوەكانی وڵاتی فەڕەنسا و وتەكانی بەرپرسانی ئەو وڵاتە لەبارەی ئیسلامەوە، دوو كەس لە ڕەگەزی نێر هەستابوون بە هەڵواسینی پێنج پۆستەر بە دیواری باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە سیئۆلی پایتەختی كۆریا و لەسەری نوسرابوو “ڕقتان لە موسوڵمانان نەبێت”.

بابەتی پێشتر

هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا.. بایدن لە كورسی سەرۆكایەتی نزیكدەبێتەوە

بابەتی دواتر

قۆناغی دووەمی كەرەنتین لە بەریتانیا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریكا لە توركیا نیگەرانە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا نیگەرانی وڵاتەكەی لە چالاكییە سەربازییەكانی توركیا لە باكووری سوریا دەردەبڕێت و داوادەكات، ئاگربەست نەشکێندرێت.…
Total
0
Share