نرخی نەوت 86 دۆلاری تێپەڕاند

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئەمڕۆ نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت 86 دۆلاری تێپەڕاند.

لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەكانی نەوتدا بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە 86.10 دۆلار و بە نزیکەی 1% نرخەکەی بەرزبووەوە.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خۆرئاوای ئەمریکا بۆ 88.54 دۆلار بەرزبووەوە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە، بەهۆی زۆریی خواست و كەمبوونەوەی بڕی بەرهەمهێنانی نەوت، نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە.

پێشتریش ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق پێشبینیكردبوو نرخی نەوت تا چارەكی ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو بگاتە 100 دۆلار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەباس عەراقچی: رێگەیەکی دوورودرێژمان ماوە بۆ دروستکردنی متمانە لەگەڵ ئەمریکا

وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، دانوستان لەگەڵ واشنتن دەستپێکێکی باشە، بەڵام هێشتا رێگەیەکی دوورودرێژ ماوە بۆ دروستکردنی متمانە لە…
Total
0
Share