دەیڤد ساسولی، سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا، بەیانیی ئەمڕۆ 11ی کانونی دووەم لەتەمەنی 65 ساڵیدا لە نەخۆشخانەیەکی ئیتاڵیا بەهۆی کێشە لە سیستمی بەرگریی جەستەیدا، گیانیلەدەستدا.
ڕۆبێرتۆ کۆیلۆ، وتەبێژی سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ساسولی لە سەنتەری چارەسەرکردنی گرێکان لە ئیڤانۆ-ی ئیتاڵیا گیانیلەدەستدا.
ئاماژەی بەوەکردووە، بەر لە دوو هەفتە، بۆ جاری دووەم گەیەنراوەتە نەخۆشخانە، ئەمەش دوای ئەوەی تەندروستیی تێکچووە بەهۆی کێشەی مەترسیدار لە سیستمی بەرگریی جەستەیدا.
وتەبێژەكە ڕاشیگەیاندووە، دەیڤد ساسولی پێشتر بەهۆی تووشبوونی بە شێرپەنجەی خوێن چارەسەری وەرگرتووە، لە کۆتایی مانگی ئەیلولدا کێشەکانی سیستمی بەرگریی جەستەی تێدا دەرکەوتوون.