بۆ یەکەمجار چاندنی دڵی بەراز بۆ مرۆڤ سەرکەوتووبوو

پزیشکانی زانکۆی ماریلاند توانییان سەرکەوتن بەدەستبهێنن لە نەشتەرگەریی چاندنی دڵی ‏بەراز بۆ نەخۆشێک، کە لەژێر چاودێریی چڕی پزیشکاندا بووە و ماوەی سێ ڕۆژە بە ‏دڵی بەرازەکەوە دەژی.‏

پزیشکانی ناوەندی پزیشکیی ماریلاند لە زانکۆی ماریلاندی ئەمریکی ڕایانگەیاند، لە ‏یەکەم ئەزموونی پزیشکیدا توانیویانە نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتووی چاندنی دڵی بەراز ‏بۆ مرۆڤ ئەنجامبدەن، ئەمەش یەکەم ئەزموونی چاندنی دڵی ئاژەڵە بۆ مرۆڤ، کە کەسی ‏وەرگر بتوانێت بژی بەبێ ئەوەی جەستەی ڕەتکردنەوەی خێرای بۆ ئەندامە بێگانەکە ‏هەبووبێت. ‏

پزیشکەکان دوای ئەوەی دڵی دیف بێنیت-یان دەرهێناوە، کە نەخۆشێکی بەشی چاودێریی ‏چڕ بووە و پێویستی بە نەشتەرگەریی چاندنی دڵ هەبووە، دڵی بەرازێکی تەمەن یەک ‏ساڵیان بۆ چاندووە، کە لە تاقیگەکانیاندا بەتایبەت بۆ ئەو مەبەستە پەروەردەکراوە. ‏

بێنیت بەر لە ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکەی وتی، “من یان دەبێت بمرم یان ئەو ‏نەشتەرگەرییە ئەنجام بدەم، من دەمەوێت بژیم، کەواتە ئەوە دوایین بژاردەمە”. ‏

لە شەوی سەری ساڵی نوێدا ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی ڕێگەیدا ‏نەشتەرگەرییەکە بۆ ئەو نەخۆشە ئەنجامبدرێت، لەکاتێکدا هیچ هیوایەک بۆ ئەنجامدانی ‏نەشتەرگەریی چاندنی ئاسایی نەمابوو. ‏

دکتۆر بارتلی گریڤیس، ئەو پزیشکەی نەشتەرگەرییەکەی ئەنجامداوە دەڵێت، “ئەو ‏نەشتەرگەرییە هیوایەکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمیی ئەندامەکانی جەستە”. ‏

پێشتر لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا بۆ یەکەمجار پزیشکانی ئەمریکی ‏توانییان گورچیلەی بەراز بۆ نەخۆشێک بچێنن، بێ ئەوەی جەستەی مرۆڤەکە ‏ڕەتیبکاتەوە.‏

بابەتی پێشتر

ڕێنمایی هێنانی کرێکاری بیانی بۆ هەرێم هەمواردەکرێتەوە

بابەتی دواتر

 سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share