هاتوچۆی گەرمیان: بەشێک لە ڕێگای کەلار – دەربەندیخان دادەخرێت

هاتوچۆی گەرمیان هاوڵاتییان و شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە کە بەشێک لە رێگای کەلار – دەربەندیخان بۆ ماوەیەکی کاتی دادەخرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان ئاماژە بەوە دەکات، “ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەکەینەوە،  ڕێگای کەلار – دەربەندیخان لە ناحیەی باوەنور سایدی هاتن بە ئاڕاستەی کەلار، بەدیاریکراوی لە گوندی ئەحمەد قادر تا کۆتایی باوەنور دادەخرێت بەمەبەستی کارکردن تێیدا”.

دەشڵێت، “شۆفێران دەتوانن سایدی دووەمی ڕێگاکە بەکاربهێنن بۆ هاتوچۆکردن و بە وریاییەوە شۆفێری بکەن بۆ ئەوەی دووربن لە ڕووداوی هاتوچۆ”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share