لە سنووری پارێزگای کەرکوک زیاتر لە 15 هەزار خاوەن پێداویستی تایبەت هەن، کە زیاتر لە دوو هەزاریان بەهۆی کردەوە تیرۆرستییەکانەوە بوون.
بەپێی ئامارێک لە سنووری پارێزگای کەرکوک 15 هەزار و 105 خاوەن پێداویستی تایبەت هەن، کە لەو ژمارەیە لەو ژمارەیە سێ هەزار و 400 کەسیان تووشی ئیفلیجی مێشک بوون و دوو هەزار و 16کەسیان بەهۆی کردەوە تیرۆرستییەکانەوە بوونەتە خاوەن پێداویستی تایبەت.
ئەمڕۆ لە لایەن رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە وەک رۆژی جیهانیی خاوەن پێداویستییە تایبەتییەکان ناسراوە، بەو بۆنەیەوە چەندین چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوەدەچن.