دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق ڕه‌تیده‌كاته‌وه سەرۆک یان ئەندامێکی دادگاکە بەشێوەیەکی فەرمی ھەڵوێستی خۆی لەبارەی بەڕێوەچوونی یەکەم دانیشتنی خولی نوێی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئاشکراكردبێت.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا دادگاى فیدراڵیی عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، “ئه‌و ده‌نگۆیانه ڕەتدەکەینەوە لەبارەی ئاشکراکردنی ھەڵوێستی دادگای باڵاى فیدراڵی لەبارەی بەڕێوەچوونی یەکەم دانیشتنی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران”.
دادگاكه جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، تا ئێستا سەرۆکی دادگا و ھیچ ئەندامێکی دادگاى فیدراڵی بە فەرمی ھەڵوێستی دادگاکەی له‌باره‌ى دانیشتنه‌كه‌ى دوێنێی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئاشکرانەکردووە.
دادگای فیدراڵیی عێراق، داواشیكردووه بە ھۆشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو جۆرە ھەواڵانە بکرێت، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وكه‌سانه ڕووبەڕووی یاسا دەکه‌نه‌وە.
پێشتر له به‌شێك له میدیاكانى سەر بە چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كانه‌وه وابڵاوكرایه‌وه، سه‌رۆكى دادگاى فیدراڵى دانیشتنه‌كه‌ى دوێنێی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى به ناده‌ستووریی له‌قه‌ڵه‌مداوه.