ئونای ئیمیری وەڵامی پیکێی دایەوە و ڕیمۆنتادا هاتەوە بەر مەیدان

ڕاهێنەری یانەی ڤیاڕیاڵ، ئونای ئیمیری لەبارەی هەڵەی داوەرانی لالیگاوە بەتوندی وەڵامی جێرارد پیکێی بەرگریکاری یانەی بەرشلۆنە دەداتەوە، جێرارد پیکێش بابەتی ڕیمۆنتادای بیردەخاتەوە.

دوای ئەوەی پیکێ داوەری ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان ڕیاڵ مەدرید و ڤالێنسیای بە هەڵەکار وەسفکرد و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ئاماژەی بەوەکرد، کە لایەنگریی بۆ یانەی شاهانە کردووە.

ئونای ئیمیری ڕاهێنەری یانەی ڤیاڕیاڵ، لەبارەی تۆمەتەکانی پیکێ-وە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “لە یاریی نێوان ئێمە و بەرشلۆنە، شایەنی پەناڵتییەک بووین بەوهۆیەی تۆپ بەردەستی پیکێ کەوت، بەڵام دوێنێ ناوبراو پۆستێکی کردووە و لەبارەی داوەری یاریی نێوان ڕیاڵ و ڤالێنسیاوە قسەیکردووە”.

لە وەڵامی لێدوانەکەی ئیمیری-دا، پیکێ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پۆستێکی ڕووبەرووبوونەوەی ڕیمۆنتادای (6-1)ی بەرشلۆنە و پاریسی بڵاوکردووە و نووسیویەتی: ئەم کەسە سێ ساڵ لەمەوبەر لەبارەی داوەرانەوە بێزاری دەردەبڕی، کۆتایی پێبهێنە ئونای”.

ئونای ئیمیری ڕاهێنەرێکی ئەزمووندارە، لە ڕیمۆنتادای 6-1 ڕاهێنەری یانەی پاریس سان جێرمان بوو، دوای یارییەکە لەبەردەم سەرجەم میدیاکاندا جەختی لەوەکردەوە، کە داوەری یارییەکە ستەمی لە یانە فەرەنسییەکەی کردووە.

بابەتی پێشتر

دادگاى فیدراڵی ڕەتیدەكاتەوە ڕای لەبارەی دانیشتنه‌كه‌ى په‌رله‌مان دابێت ‏

بابەتی دواتر

هەزاران پەنابەری سوری یەک دەیەیە بەبێ ئاییندە لە هەرێمی کوردستانن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share