حكومەتی كازاخستان: هەشت هەزار چەكدار دەستگیركراون

حكومەتی كازاخستان دەڵێت، هەشت هەزار چەكدار دەستگیركراون و ئێستا دۆخی وڵاتەكە لەژێر كۆنترۆڵدایە، زیانە داراییەكانی توندوتیژییەكانی ڕۆژانی ڕابردووش ئاشكرادەكات.

دوای چەند ڕۆژێك لە توندوتیژییەكانی كازاخستان، حكومەتی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند، “لە ئەمڕۆ 10ی كانونی دووەمەوە دۆخی كازاخستان جێگیرە و لەژێر كۆنترۆڵدایە، كۆتاییمان بە ناوەندەكانی هەڕەشە تیرۆریستییەكان هێناوە و هەموو دامەزراوەكان لەژێر كۆنترۆڵی حكومەتدان”.

بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرمیی حكومەتی كازاخستان، هێزەكانی حكومەت شوێنەكانی داڵدەدانی چەكداران و ئەوانەی بەشداریی “پشێوییەكان”یان كردبوو “پاكدەكەنەوە”.

قەبارەی زیانە داراییەكانی توندوتیژی و پشێوییەكان، تا ئەمڕۆ گەیشتووەتە 215 ملیۆن دۆلار، وەك ڕاگەیەندراوی حكومەتی كازاخستان دەڵێت.

هەر ئەمڕۆ وەزارەتی ناوخۆی كازاخستان ڕایگەیاند، هەشت هەزار چەكدار دەستگیركراون و هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش دەستیان بەسەر ئەو چەكانەدا گرتووە كە چەكدارەكان “تاڵانیانكردبوون”.

بابەتی پێشتر

قائیمقامیەتی سلێمانی مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان ئاگادارده‌كاته‌وه‌‏

بابەتی دواتر

گفتوگۆکانی نێوان ئەمریکا و ڕوسیا لەسەر قەیرانی ئۆکرانیا دەستیانپێکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە سەروو 86…
Total
0
Share