وەزیری دەرەوەی ئێران: ئەگەر ئەمریکا فشاربکات بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگەکە لە بابەتی ئەتۆمیدا نەرمی دەنوێنین

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، وەزیری دەرەوەی ئێران دووپاتیکردووەتەوە، ئەگەر ئەمریکا فشاربکات بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان ئەو وڵاتە و ئیسرائیل، ئەوا تاران لە بابەتی ئەتۆمیدا نەرمی دەنوێنێت.

رۆیتەرز لە زاری سێ سەرچاوەی سیاسیی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە سەرەتای جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیلدا، چەندجارێک لە رێگەی تەلەفۆنەوە قسەیانکردووە، بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەرێکی دیپلۆماسی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگەکە.

ئەو سەرچاوانە رایانگەیاند، “عەراقچی بە ویتکۆفی وتووە، تاران دەتوانێت لە بابەتی ئەتۆمیدا، نەرمی بنوێنێت، ئەگەر واشنتن فشاربکات بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە”.

ئەمڕۆ شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران پێینایە حەوتەم رۆژییەوە و لەم ماوەیەدا، سەدان کەس بەهۆی هێرشەکانی هەردوولاوە، بوونەتە قوربانی، هاوکات ئەگەری بەشداریکردنی ئەمریکاش لەم ململانێیانەدا، ئەگەرێکی کراوەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەفغانستان.. پایتەختی هەرێمێك كۆنترۆڵكرایەوە و 131 چەكداری تاڵیبان كوژران

وەزارەتی بەرگریی ئەفغانستان كوژرانی دەیان چەكداری تاڵیبان و كۆنترۆڵكردنەوەی هەرێمی هەلمەندی لە باشووری وڵاتەكە ڕاگەیاند. لە بەیاننامەیەكدا، كە…
زیاتر ببینە

سعودیە پۆشینی جلوبەرگی نەتەوەیی دەکات بە مەرج لە دامەزراوە حکومییەکاندا

پادشای سعودیە رەزامەندی دەربڕی لەسەر پابەندکردنی کارمەندانی دەزگاکانی حکومەتی وڵاتەکەی بە لەبەرکردنی جلی نەتەوەیی لە شوێنی کارەکانیاندا. سەلمانی…
Total
0
Share