بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەک گومان لەسەر تەندروستیی ئەردۆغان دروستدەکاتەوە

جارێکی دیکە ڤیدیۆیەک گومان دەخاتەوە سەر خراپی تەندروستیی ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا، چونکە لە ڤیدیۆکەدا بە ڕوونی دەردەکەوێت کە تەندروستی باش نییە و بە هێواشی دەڕوات.

ڤیدیۆکە لەلایەن خەڵکی تورکیا و ئۆپۆزسیۆنی حزبی داد و گەشەپێدان (حزبەکەی ئەردۆغان) جێگای سەرنج بوو، چونکە ڤیدیۆکە نیشانی دەدات ئەردۆغان هەرچەند دەیەوێت ڕێک بچێتە پێشەوە، بەڵام هێشتا پێوەی دیارە کە تەندروستی باش نییە.

ئەو ڤیدیۆیەی بووەتە جێگای سەرنجی خەڵکی تورکیا لە ڕۆژی 29ی مانگی ڕابردوو تۆمارکراوە و بە هاژتاگی #olmus بڵاوکراوەتەوە، کە بەمانای “ئەو مرد” دێت.

ئەوە لەکاتێکدایە، کە حزبی داد و گەشەپێدانی ئەردۆغان، لەلایەن وتەبێژەکەیەوە، دەنگۆکانی ڕەتکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، “ئەردۆغان لە دۆخێکی باشی تەندروستیدایە”.

بابەتی پێشتر

وێنەی باوکی شوانێکی کوژراو کاردانەوەی لێکەوتەوە

بابەتی دواتر

ڤینیسیۆز یان مباپێ؟ ئامارەکان دەریدەخەن کامیان باشترن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share