پەروەردە ژمارەی مامۆستا و فەرمانبەرە ڤاكسینكراوەكان ئاشكرادەكات

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، تا ئێستا 91 هەزار ‏فەرمانبەر و مامۆستا لە وەزارەتی پەروەردە خۆیان ڤاکسین کردووە.‏

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ‏‏”ئێمە چاودێریی خۆڤاکسینکردنی فەرمانبەرانی پەروەردە دەکەین، بەڵام داتامان ‏لەبەردەست نییە کە چەند خوێندکار خۆی ڤاکسین کردووە، بەڵام دڵنیاین ڕێژەكە کەمە”.‏

بە وتەی وەزیری پەروەردەی هەرێم، وەک لیژنەی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ‏لە هەرێم بڕیاریداوە، پێویستە تا 20ی ئەم مانگە، هەموو فەرمانبەرێکی هەرێم خۆی ‏ڤاکسین کردبێت، ئەگەر فەرمانبەرانی پەروەردەش تا ئەو کاتە خۆیان ڤاکسین نەکردبێت، ‏ئەوا ڕێکاری نوێ لەسەر ئەو پرسە دەردەکرێت”.‏

لە هەرێمی کوردستان شەش هەزار و 749 خوێندنگای حکومی هەن، بەپێی ڕێنمایی ‏وەزارەتی پەروەردە، هەموو خوێندکار و مامۆستایەک بە ناچاری لە خوێندنگاکاندا دەبێت ‏ماسک ببەستێت.‏

حکومەتی هەرێم پێشتر بڕیاریدابوو، هەر فەرمانبەرێک تا ڕۆژی یەکی کانوونی دووەمی ‏ئەمساڵ خۆی ڤاکسین نەکات، ڕێگای نادرێت بچێتەسەر کارەکەی، بەڵام دوای ئەوە ماوەكە ‏بۆ 20 ڕۆژ درێژکرایەوە.‏

بابەتی پێشتر

ته‌رمى ئه‌كته‌رێكى به‌ناوبانگى كۆمیدیی ئه‌مریكى دۆزرایه‌وه‌ ‏

بابەتی دواتر

تەندروستیی عێراق لەگەڵ ژەمی سێیەمدایە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئۆمیكرۆن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share