تەندروستیی عێراق لەگەڵ ژەمی سێیەمدایە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئۆمیكرۆن

بەرپرسێكی تەندروستیی عێراق لەگەڵ بەكارهێنانی سێیەم ژەمی ڤاكسینی دژەكۆرۆنایە، دەڵێت، كاریگەرییەكانی ئۆمیكرۆن لەسەر تووشبوو كەمدەكاتەوە.

هەیسەم ئەلعوبەیدی، بەڕێوەبەر لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق قسەی بۆ ڕۆژنامەی سەباح كردووە، ڕایگەیاندووە، ژەمە زیادەكانی ڤاكسین (مەبەستی ژەمی سێیەمە) یارمەتیدەرن بۆ بەهێزتركردنی بەرگری دژی بە گۆڕاوی ئۆمیكرۆن و مەترسییەكانی كەمدەكاتەوە.

ڕێنمایی دا بەوەی ژەمی سێیەم دوای شەش مانگ لە ژەمی دووەم وەردەگیرێت، زیاتریش تایبەتە بەو توێژانەی مەترسیی زیاتریان لەسەرە، لە نموونەی كەسانی بەتەمەن و نەخۆشانی درێژخایەن و ئەو كەسانەی ئاستی بەرگریی جەستەیەن نزمە.

بەرپرسە تەندروستییەكەی عێراق دووبارە خێرایی بڵاوبوونەوەی گۆڕاوی ئۆمیكرۆنی جەختكردەوە، بۆیە پێویستیی هۆشیاریی زیاتری خەڵكی بۆ خۆپاراستن لە گۆڕاوەكە دووپاتكردەوە، بەتایبەت لەڕێگەی خۆڤاكسینكردن و ڕێنماییە تەندروستییەكان.

بابەتی پێشتر

پەروەردە ژمارەی مامۆستا و فەرمانبەرە ڤاكسینكراوەكان ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

ئێران لەبارەی کەمبوونەوەی "یوزپڵنگ"ـەکانییەوە هۆشداریدەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share