(ڤیدیۆ) بایرن و دۆرتمۆند هەفتەی (28)یان بە یەکسانبوون تێپەڕاند

لە چێوەی کێبڕکێکانی خولی پلە یەکی ئەڵمانیا “بوندس لیگا”، یانەکانی بایرن میونشن و بوروسیا دۆرتمۆند یەکسانبوونیان تۆمارکرد.

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی (28)ی خولی پله‌ یه‌کی ئه‌ڵمانیا، یانه‌ی بایرن میونشن له‌ یاریگای “ئالیانز ئارینا” میوانداریی یانه‌ی هۆفنهایمی کرد.

یارییه‌که کە به‌ ئه‌نجامی یەکسانبوون (1-1)‌ کۆتاییهات، گۆڵەکەی “باڤاری” لە خولەکی 17 لەلایەن بنیامین پاڤاردەوە تۆمارکرا، گۆڵەکەی هۆفنهایم لە خولەکی 71 لەلایەن ئەندرێ کراماریچەوە تۆمارکرا.

لە یارییەکی بەهێزی دیکەدا، یانەی بوروسیا دۆرتمۆند لە یاریگای “مێرسیدس بێنز ئارینا” بووە میوانی شتوتگارت، ئەو یارییەش بە هەمانشێوە یەکسانبوون (3-3) کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی “ڤێستیڤالین” له‌ خوله‌کەکانی 26، 33، 90 له‌لایه‌ن سباستیان هالەر، دونیایل مالین، جیۆڤانی ڕیێناوە تۆمارکران، گۆڵەکانی شتوتگارت لە خولەکەکانی 78، 84، 90 لەلایەن تانگوی ندۆمبێلی، جۆشا ڤاگنۆمان، سیلاس وامانگیتۆکاوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکان، بایرن میونشن به‌ (59) خاڵەوە لووتکەی ڕیزبه‌ندیی خولی پلە یەکی ئەڵمانیا “بوندس لیگا” بەردەوامبوو، یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆند بە (57) خاڵەوە لە پلەی دووەمدا جێگیربوو.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) گەورەکانی ئینگلتەرا هەفتەی (31)یان دۆڕاند

بابەتی دواتر

ئێڤەرتۆن 1-3 فولهام

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share