سانچۆ کێشەی چییە و بۆچی لە پریمەرلیگ ونبووە؟

ڕاهێنەری کاتیی یانەی مانچستەر یونایتد، ڕاڵف ڕانیک پێیوایە، بەهۆی قورسی ئەو فشارەی خراوەتە سەری، جادۆن سانچۆ نەیتوانیوە بەپێی پێویست دەرکەوێت.

ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکە پێیوایە، یاریزانە 21 ساڵەکە بەهۆی قورسی کێشی پێشبینییەکانەوە دەناڵێنێت، چاوەڕوانی زۆری لێکراوە، بەڵام خولی نایابی ئینگلتەرا لە خولی ئەڵمانیا جیاوازە و پێویستی بە کاتە بۆ خۆگونجاندن.

ڕانیک دەڵێت، “پێموایە خولەکان جیاوازن، کێبڕکێکردن لێرە جیاوازە، سەرەڕای ئەوەی لە یەکێک لە گەورەترین یانەکانی ئەڵمانیا یاریکردووە کە دۆرتمۆندە، هەمووان پێیانوابوو لە ئاستی پێشهاتەکاندا دەبێت”.

هەروەها دەڵێت، “دەتوانین زانیاری پێبدەین و ئاڕاستەی بکەین، دەتوانین دەستی هاوکاری بۆ درێژبکەین و پێیبڵێن، کە لەم ڕێگە سەختەدا لەگەڵیداین، بەڵام لەکۆتاییدا هەموو شتێک لەژێر دەستی خۆیدایە”.

سانچۆ لەم وەرزەدا بەدرێسی یونایتدەوە بەشداریی 23 یاریکردووە، لە 14یاندا سەرەکی بووە، تەنها دوو گۆڵی تۆمارکردووە و هیچ ئەسیستێکی نەکردووە.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید بۆندی سێ یاریزانی نوێناکاتەوە

بابەتی دواتر

لیستەکە کێی تێدایە؟ ئێڤەرتۆن بەدوای ڕاهێنەردا دەگەڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share