نادال و هالیپ جامی مێلبۆرن-یان بەرزکردەوە

هەردوو ئەستێرەی تێنسی سەرزەوی، ڕافائێل نادال و سیمۆنا هالیپ لەسەر ئاستەکانی تاکە کەسی کوڕان و کچان ناسناوی پاڵەوانێتی مێلبۆرن-یان بەدەستهێنا.

نادال لە یاریی کۆتاییدا بەرامبەر ماکزیم کریس-ی تەمەن 24 ساڵ یارییکرد، یارییەکەی بە ئەنجامی دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک بردەوە، بەدەستهێنانی ئەم ناسناوەشی کردە ئامادەکارییەک بۆ پاڵەوانێتی کراوەی ئوسترالیا، کە بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەستپێبکات.

بردنەوەی ماتادۆرە ئیسپانییەکە، یەکەم بردنەوەیە لە جامەکانی ڕایەڵەی یانە پیشوەرەکان دوای بردنەوەی ناسناوی ڕۆما بەرامبەر نۆڤاک دیۆکۆڤیچ لە مانگی ئایاری 2021.

لەسەر ئاستی کچانیش، سیمۆنا هالیپ-ی ڕۆمانی بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێوەڵام لە ڤیرۆنیکا کودیرمیتۆڤا-ی ڕوسی بردەوە.

بابەتی پێشتر

هاری ماگوایەر: بێزاربووم، دووشەممە کاتی خۆیەتی

بابەتی دواتر

ستێرلینگ بۆ گواردیۆلا: تەنها یەک بەڵێنم پێبدە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share