ئەو تۆپهێنەرەوەیەی هازارد لێیدا ئێستا ملیۆنێرە

ئەو مێردمنداڵە تۆپهێنەرەوەیەی ئیدین هازارد لە ساڵی 2013 لێیدا، لە ئێستادا خاوەنی کۆمپانیایەکی گەورەیە و ملیۆنێرە.

ساڵی 2013 لە یاریی گەڕانەوەی جامی ڕایەڵەی یانە ئینگلیزی-یەکان لە نێوان چێڵسی و سوانزی سیتی، سوانزی بە دوو گۆڵ پێشەنگیی گرت، لە دوایین ساتەکاندا ئیدین هازارد هەوڵیدا تۆپ بە خێرایی بگەڕێنێتەوە بۆ نێو یاریگا، بەڵام مێردمنداڵێکی تۆپهێنەرەوە ڕێگریی لێکرد، بەو هۆیەوە یاریزانەکە لێیدا و داوەر هازاردی بە کارتی سوور لە یاریگا کردە دەرەوە.

ئەو تۆپهێنەرەوەیە ناوی چارلی مۆرگان بوو، بەهۆی ئەو ڕووداوەوە ناوبانگێکی زۆری دەرکرد.

لە ئێستادا مۆرگان لەگەڵ هاوڕێیەکی، کۆمپانیایەکی وەبەرهێنانی “ڤۆدکا”یان دامەزراندووە، کۆی سەرەوەتەکەی بە (40) ملیۆن پاوەند خەمڵینراوە.

کۆمپانیاکەی مۆرگان ناوی ” Au Vodka”یە و چەندین کەسایەتی ناوداری وەک ڕۆناڵدینیۆ، فلۆید مایوێزەر، واین لینیکەر کڕیارین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بایرن جارێکی دیکه‌ به‌رشلۆنه‌ی کوتا به‌زه‌ویدا و چێڵسی و یوڤی براوه‌بوون

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، شه‌ش ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دیکه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، بایرن میونشن باڵاده‌ستی به‌رامبه‌ر به‌رشلۆنه‌ نیشاندا و چێڵسی…
زیاتر ببینە

ئالڤارێز کێیە؟ گواردیۆلا لە کڕینی هێرشبەرێک نزیکبووەتەوە       

یانەی مانچستەر سیتی-ی ئینگلیزی لە کڕینی هێرشبەرێکی ناوازەی یانەی ڕیڤەرپلەیت نزیکبووەتەوە، ڕۆژنامەنووسێکیش دانوستاندنەکان پشتڕاستدەکاتەوە. ڕۆژنامەنووسی ناوداری ئیتاڵیا و…
Total
0
Share