شیعه‌كان له‌باره‌ى كاندیدى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانیش ناكۆكن

شیعه‌كان له‌باره‌ى كاندیدانى جێگری سه‌رۆكى ئەنجومەنی نوێنەران ناكۆكن، هەریەكە لە ‏ڕەوتی سەدر و چێوەی هەماهەنگی كاندیدى جیایان هه‌یه‌. ‏

میدیای عێراقی بڵاویانكردەوە، هەریەكە لە چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان و ڕەوتی سه‌در ‏كاندیدیان بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران هەیە و لەبارەی وەرگرتنی ‏پۆستەكە ناكۆكن، ڕه‌وتى سه‌در حاكم زاملی بۆ ئه‌و پۆسته‌ كاندید كردووه‌، چێوه‌ى ‏هه‌ماهه‌نگیش كاندیدى خۆیان بۆ ئه‌و پۆسته‌ هه‌یه‌ و باس له‌ ئه‌حمه‌د ‏ئه‌سه‌دى ده‌كرێت بۆ پۆستەكە.‏

بۆ رێككەوتن لەسەر ئەو پرسە، میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردەوە، بڕیاره‌ هادى عامری، ‏كە دوای نوری مالكی دیارترین سەركردەی چێوەی هەماهەنگییە، سه‌ردانى موقتەدا سه‌در ‏بكات له‌ حه‌نانه‌ی نەجەف و تاوتوێی ئه‌و پرسه‌ بكه‌ن. ‏

هه‌رچى په‌یوه‌ندی به‌ جێگریی دووه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانەوە هەیە،‌ كه‌ ‏به‌ركه‌وته‌ى كورده‌، لایه‌نه‌ سه‌ره‌كییه‌كان كاندیدى خۆیان بۆ پۆسته‌كه‌ دیارییكردووه،‌ كه‌ ‏شاخه‌وان عه‌بدوڵڵایه‌ لە پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌ به‌رامبه‌ریشدا هه‌ریه‌كه‌ له‌ موسه‌نا ‏ئه‌مین كاندیدى یه‌كگرتوو، هه‌روه‌ها سروه‌ عه‌بدولواحید كاندیدى “هاوپه‌یمانی له‌پێناو ‏گه‌لدا” خۆیان بۆ ئه‌و پۆسته‌ كاندید كردووه‌. ‏

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، به‌پێی كارنامه‌ى دانیشتنه‌كه‌ى ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌بێت ‏پۆستى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ و جێگره‌كانى دیاریی بكرێت، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونى ‏ڕێككه‌وتن له‌نێو لایه‌نه‌كاندا سێجار دانیشتنه‌كه‌ دواخراوه‌ و بڕیاره‌ كاتژمێر 4:00 ‏ده‌ستپێبكات.‏

بابەتی پێشتر

شەش نیشانەی پێشوەختەی تووشبوون بە لەبیرچوونەوە.. لەناویاندا لەبیرکردنی جزدانی پارەکەت

بابەتی دواتر

سكاڵا لەسەر ئەو كۆمپانیایەی تایبەتە بە پێوەری زیرەكی ئاو تۆماردەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share