عێراق دەیەوێت سنووری خۆی لەگەڵ دراوسێكانی هێڵكاری بكاتەوە

ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئاشكرایكردووە، چەند لیژنەیەكی تایبەت ڕێكدەخەن بۆ هێڵكاری كردنی سنووری عێراق لەگەڵ دراوسێكانی.

قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاندووە، “گرنگە عێراق سنووری خۆی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێیدا هێڵكاری بكاتەوە”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “چەند لیژنەیەكی تایبەت بۆ ئەو مەبەستە دانراون، بۆ ئەوەی لایەنە یاسایی و هونەرییەكەی ئەو پرسە ئامادە بكەن”.

ئەوەش خراوەتەڕوو، پێویستە عێراق بەڵگە و نەخشە و پاڵپشتییەكانی خۆی بۆ ئەو پرسە ئامادە بكات و بچێتە دانوستانەوە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ.

عێراق سنووری هاوبەشی لەگەڵ شەش وڵاتدا هەیە ئەوانەش وڵاتانی “ئێران، توركیا، سوریا، ئوردن، سعودیە، كوەیت”ن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسێکی حکومی بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستگیرکرا

بەتۆمەتی خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای زیقار دەستگیرکرا. میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، هێزێکی ئەمنی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی…
زیاتر ببینە

وتەبێژی کۆمسیۆن: بەکارهێنانی زیرەکیی دەستکرد لە هەڵبژاردندا دوورە لە راستییەوە

وتەبێژی کۆمسیۆنی عێراق دەنگۆی بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای زیرەکیی دەستکرد لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران رەتدەکاتەوە. جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی…
Total
0
Share