سێ سەربازی توركیا لەسەر سنووری ڕۆژئاوای كوردستان كوژران

بەهۆی بۆمبێكەوە بووە

بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكەوە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی توركیا لەسەر سنوورەكانی لەگەڵ ‏سوریا، سێ سەربازی توركیا كوژران.‏

وەزارەتی بەرگریی توركیا ڕایگەیاند، سەربازەكان لە شارۆچكەی ئەقجە قەڵا لە پارێزگای ‏شانلی ئۆرفە كوژراون، دوای ئەوەی بۆمبێكی دروستكراوی ناوخۆ پێیاندا تەقیوەتەوە.‏

شارۆچكەكە دەكەوێتە بەرامبەر شارۆچكەی گرێسپی لە ڕۆژئاوای كوردستان، كە لەژێر ‏كۆنترۆڵی هێزەكانی توركیا و گروپە سورییەكاندایە، لەدوای ئەوەی ئەنقەرە لە تشرینی ‏یەكەمی 2019 هێرشی كردەسەری.‏

وەزارەتی بەرگری ئاماژەی بە ناوی لایەنی ئەنجامدەری هێرشەكە نەكرد، كە بە “تیرۆریست” ‏ناوی هێنا، بەڵام پێدەچێت مەبەستی شەڕڤانانی كورد بێت لە ڕۆژئاوای كوردستان، بەو ‏پێیەی بەپێی ڕاگەیەندراوێكی دواتری وەزارەتەكە، لە هێرشێكدا بە وتەی خۆیان 12 ‏چەكداری یەكینەكانی پاراستنی گەل-یان وەك تۆڵەكردنەوە كوشتووە.‏

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید ڤالێنسیای کوتا به‌زه‌ویدا و له ‌لوتکه‌ی لالیگا جێگیربوو

بابەتی دواتر

ڕاپۆرتێكی نهێنیی UN: بەندەری ئێران سەرچاوەی هەناردەی چەكە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share