دەمیرتاش: خۆم کاندیدبکەم تەنانەت لە زیندانیشەوە لە ئەردۆغان دەبەمەوە

سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتیی گەلان، بردنەوەی لەبەرامبەر ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئێستای تورکیا بە یکلایی ناودەبات لەئەگەری خۆکاندیدکردنی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا.

لە نووسینێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر سەڵاحەدین دەمیرتاش ڕایگەیاند، “ئەگەر وەک کاندیدی هاوبەشی ئۆپۆزسیۆن لە هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتیی تورکیا خۆم کاندیدبکەم، بەسەر ئەرۆغاندا سەردەکەوم تەنانەت لە زیندانیشەوە”.

دەمیرتاش دەڵێت، “گەل پێیانوایە ئەم حکومەتە ساختەیە، بۆیە پێویستە گەل لەڕێگەی هەڵبژاردنەوە سەربکەوێت”.

دەمیرتاش داوای لە حکومەتی ئێستا کردووە دووربکەوێتەوە لە دەسەڵات و ویستی گەل و جەختیشیکردووەتەوە کە “بەدڵنیایی لە هەڵبژاردنی داهاتوودا ئۆپۆزسیۆن سەردەکەوێت”.

پێشتر ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕەتیکردەوە کە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی پێشوەخت و بەر لە کاتی دیاریکراوی خۆی ئەنجامبدرێت.

لە هەڵبژاردنی ڕابردووی سەرۆکایەتیی تورکیادا سەڵاحەدین دەمیرتاش لە زیندانەوە خۆی کاندیدکرد و یەکێک بوو لە کێبڕکێکارە سەرەکییەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری تورکیا.

بابەتی پێشتر

دووكەڵی خەڵوز دوو كرێكاری سوریی كردە قوربانی

بابەتی دواتر

چەند زانیارییەك لەبارەی ئۆتۆمبێلە چاوەڕوانكراوەكەی ئەپڵ بڵاودەكرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share