وه‌زاره‌تى كاره‌با: كه‌می پێدانی كاره‌با هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ پێوه‌ری زیره‌كه‌وه‌ نییه

وه‌زاره‌تی كاره‌با هۆشداری له‌ ده‌ستكاریكردنی پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌با و گرتنه‌به‌ری ڕێكاری یاسایی دژ به‌ سه‌رپێچیكاران ده‌دات ده‌شڵێت، كه‌می ماوه‌كانی پێدانی كاره‌با هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ پێوه‌ری زیره‌كه‌وه‌ نییه.

له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، پڕۆژه‌ی پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌با یه‌كێك له‌ پرۆژه‌ گرنگ و سه‌ركه‌وتوه‌كانی كه‌رتی كاره‌بای هه‌رێمه‌ و ڕۆڵێكی گرنگی بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفتی كاره‌با هه‌یه‌، تا ئێستا له‌ 79%ی پڕۆژه‌كه‌ ته‌واو بووه‌ و ته‌واوی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیشی به‌گه‌ڕ نه‌خراوه‌.

ده‌شڵێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توانیویه‌تی به‌ ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو سه‌رپێچی له‌سه‌ر تۆڕه‌كانی كاره‌با و زیانگه‌یاندن به‌ ئامێره‌كانی كاره‌با به‌ سوتانی گۆڕه‌ری گه‌ڕه‌كه‌كان و ئۆڤه‌رلۆد بوونی فیده‌ره‌كان كه‌مبكاته‌وه‌ و دادپه‌روه‌ری له‌ دابه‌شكردنی كاره‌با به‌دی بهێنێت.

وه‌زاره‌تى كاره‌ باسی له‌وه‌شكردووه‌، “پێوه‌ری زیره‌ك به‌هۆی كاریگه‌رییه‌ ئه‌رێنییه‌كانی، ناڕازیی بوونی ئه‌و كه‌سانه‌ی لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌، كه‌ ساڵانێكه‌ له‌سه‌ر حیسابی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی، به‌ سه‌رپێچی یاسایی، كاره‌با ده‌دزن و پاره‌ی كرێی كاره‌با ناده‌ن و مافی خه‌ڵكی دیكه‌یان پێشێل ده‌كرد”.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ جه‌ختى له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه‌، “كه‌می ماوه‌كانی پێدانی كاره‌با هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ پێوه‌ری زیره‌كه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵكو له‌ پله‌ی یه‌كه‌مدا په‌یوه‌ندیی به‌ ئاستی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با و دواتر به‌رزبونه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر كاره‌با و به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی هاوبه‌شانی كاره‌باوه‌ هه‌یه”.

هه‌ر له‌و رونكردنه‌وه‌یه‌دا ئه‌وه‌شهاتووه‌، “پێوه‌ری زیره‌ك ئاستی به‌كارهێنانی كاره‌بای كۆنترۆڵ كردوه‌، بۆئه‌وه‌ی كه‌ هه‌ر هاوبه‌شێكی كاره‌با به‌ پێی مافی خۆی كاره‌با وه‌ربگرێت و هیچ هاوبه‌شێكی كاره‌با به‌هۆی به‌كارهێنانی له‌ ڕاده‌به‌ده‌ر، مافی گشتی و دراوسێكانی پێشێل نه‌كات”.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) دۆرتمۆند ڕیمۆنتادای به‌رامبه‌ر ئینتراخت فرانکفۆرت تۆمارکرد

بابەتی دواتر

چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیى شیعه‌كان: سبه‌ینێ ده‌نگ به‌ حه‌لبوسی ناده‌ین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گۆڕان حەوت پۆستی نوێ وەردەگرێت

بزوتنەوەی گۆڕان لە كابینەی نۆیەمی حكومەت ناكشێتەوە و ژمارەیەك پۆستی نوێ وەردەگرێت. بەپێی زانیارییە میدیاییەكان، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان تا…
Total
0
Share