چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیى شیعه‌كان: سبه‌ینێ ده‌نگ به‌ حه‌لبوسی ناده‌ین

ئه‌مشه‌و چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیى شیعه‌كان به‌بێ سه‌در كۆبوونه‌وه‌ و بڕیاریاندا سبه‌ینێ ده‌نگ به‌ حه‌لوبسی نه‌ده‌ن.

به‌ پێی هه‌واڵی میدیا عێراقییه‌كان ئه‌مشه‌و چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیى شیعه‌كان كۆبوونه‌وه‌ و بڕیاریانداوه‌ سبه‌ینێ له‌ دانیشتنى په‌رله‌ماندا ته‌نها بۆ سوێندخواردنى ده‌ستووریی ئاماده‌بن.

ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه‌، چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى بڕیاریداوه‌ له‌ دانیشتنه‌كه‌ى سبه‌ینێ ده‌نگ به‌ حه‌لبووسی نه‌ده‌ن كه‌ كاندیدى سوننه‌كانه‌ بۆ سه‌رۆكى په‌رله‌مان.

بڕیاره‌ سبه‌ینێ دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌ڕێوه‌بچێت و تاوه‌كو ئێستاش شیعه‌كان له‌سه‌ر كاندیدى جێگری سه‌رۆكى په‌رله‌مان و پرسی گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانى ڕێكنه‌كه‌وتوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆك فراكسیۆنێك: كورد پێشنیارەكانمانی بۆ چارەسەری كێشەی پشكی هەرێم ڕەتكردەوە

سەرۆكی فراكسیۆنی بەدر ڕایدەگەیەنێت، فراكسیۆنەكەیان چەند پێشنیارێكیان خستووەتەڕوو بۆ چارەسەری كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان بەغداد و هەولێر دەربارەی پشكی…
Total
0
Share