سوننه‌كان به‌ فه‌رمى حه‌لبوسی-یان بۆ پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مان كاندیدكرد

هه‌ردوو هاوپه‌یمانیی ته‌قه‌دوم و عه‌زم به‌فه‌رمى ڕێككه‌وتنی كۆتاییان بۆ دیاریكردنی محه‌مه‌د حه‌لبوسی بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و خه‌میس خه‌نجه‌ر بۆ پۆستی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌یان ڕاگه‌یاند.

له ‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا هه‌ردوو هاوپه‌یمانیی عه‌زم و ته‌قه‌دوم ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه‌، به‌ فه‌رمی ڕایده‌گه‌یه‌نین له ‌پرۆسه‌یه‌كی ده‌نگداندا كه‌ 67 ئه‌ندام ئاماده‌یبوون بڕیاریانداوه‌ به‌ دیارییكردنی محه‌مه‌د حه‌لبوسی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی عێراق.

باسیان له‌وه‌شكردووه‌‌، به‌كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئاماده‌بووی كۆبونه‌وه‌كه‌ش‌، بڕیاردراوه‌ به‌دیارییكردنی خه‌میس خه‌نجه‌ر بۆ سه‌رۆكایه‌تیی كردنی هاوپه‌یمانێتی نێوان عه‌زم و ته‌قه‌دوم.

بابەتی پێشتر

نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى به‌شه‌ناوخۆییه‌كان ته‌واوكران.. ده‌وامى زانكۆی سلێمانى ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ به‌یه‌کسانبوون به‌رامبه‌ر غه‌ڕناته‌ چانسێکی گه‌وره‌ی له‌ده‌ستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەغداد.. خۆپیشاندان دەستیپێكرد

دەیان خۆپیشاندەر لە بەغداد خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن و لە گۆڕەپانی تەحریر بڵاوبوونەتەوە. بەگوێرەی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ…
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە

بڕیارە سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆببێتەوە بەپێی خشتەی كارنامەكەی كۆبوونەوەكەش پێنج بڕگە لە خۆدەگرێت. بەپێی راگەیەندراوێكی نووسینگەی راگەیاندنی…
زیاتر ببینە

جێگری خەلیفەی داعش کوژرا

سەرۆکوەزیرانی عێراق کوشتنی والی و جێگری خەلیفەی چەکدارانی داعشی لە عێراق ڕاگەیاند و دەڵێت “ئەبو یاسر ئەلعیساوی” لە…
Total
0
Share