بەغداد.. خۆپیشاندان دەستیپێكرد

دەیان خۆپیشاندەر لە بەغداد خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن و لە گۆڕەپانی تەحریر بڵاوبوونەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 1ی ئازار، دەیان خۆپیشاندەر ڕوویان لە گۆڕەپانی تەحریر لە بەغداد كردووە.

ئەو خۆپیشاندەرانە خۆپیشاندایان دەستپێكردووە و وەكخۆیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاویانكردووەتەوە، ئامانج لە خۆپیشاندانەكە، پشتیوانیكردنی خۆپیشاندەرانی پارێزگای زیقارە.

ماوەی هەفتەیەكە خۆپیشاندان لە شاری ناسڕییە لە پارێزگای زیقار سەریهەڵداوەتەوە و تا ئێستا 4 خۆپیشاندەر كوژراون و دەیان خۆپیشاندەر و كارمەندی پۆلیس برینداربوون.

خۆپیشاندەران پارێزگاری پێشوویان ناچاركرد هەینی ڕابردوو دەست لەكاربكێشێتەوە، ڕۆژێك دواتر پارێزگاری نوێ دەستبەكاربوو، بەڵام خۆپیشاندەران ماوەی سێ ڕۆژە داوای دەست لەكاركێشانەوەی ئەویش دەكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وێنە.. چوار سەکۆی موشەکی پێش تەقاندنیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە پوچەڵکرایەوە

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاشکرایکرد، هێزە ئەمنییەکان توانیویانە چوار سەکۆی تایبەت بە ئاڕاستەکردنی موشەک لە پارێزگای دیالە پوچەڵبکەنەوە،…
Total
0
Share