له‌ ساڵى ڕابردوو زیاتر له‌ چوار ملیۆن گه‌شتیار هاتوونه‌ته‌ هه‌رێمى كوردستان

ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێمى كوردستان ئاشكرایده‌كات، ساڵى ڕابردوو زیاتر له‌ چوار ملیۆن گه‌شتیار هاتوونه‌ته‌ هه‌رێمى كوردستان كه‌ به‌راورد به‌ حه‌وت ساڵى ڕابردوو زۆترین 525% زیادیكردووه‌.

ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێم له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكردووه‌، “بەھۆی سروشتی جوانی کوردستان و ئەو گرنگییەی بە کەرتی گەشتیاری دەدرێت، ساڵ بە ساڵ ھاتنی گەشتیاران بۆ ھەرێمی کوردستان لە هەڵکشاندابووە، جگە لە ساڵی 2020، کە بەھۆی ھاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، زۆربەی سنوورەکان لە جیھان داخرابوون”.

ئاشكراشیكردووه‌، بۆ ساڵی 2021 زۆرترین ڕێژەی هاتنی گەشتیار بۆ هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە و یەکەمین ساڵە چوار ملیۆن گه‌شتیار تێپه‌ڕێنێت.

ده‌سته‌كه‌ ئاشكرایكردووه‌، به‌راورد به‌ حه‌وت ساڵى ڕابردوو هاتنى گه‌شتیاران 525% زیادیكردووه‌.

بابەتی پێشتر

یەكێتی و پارتی لەبارەی پۆستەكانەوە لێكتێگەیشتنیان هەیە <br> ئەندامێكی شاندە هاوبەشەكە: پێكهێنانی حكومەت دوادەكەوێت

بابەتی دواتر

نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى به‌شه‌ناوخۆییه‌كان ته‌واوكران.. ده‌وامى زانكۆی سلێمانى ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی زێڕ دابەزی

دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا بەهای زێڕ بەرزبووەوە و ژمارەی پێوانەیی لە مێژوودا تۆمارکرد، ئەمڕۆ بەهاکەی دابەزی…
Total
0
Share