ڕیاڵ مەدرید چانسێکی دیکەی بەخشیوە بە پاریس: 50 ملیۆن یان بە بەخۆڕایی

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی، دواین ئۆفەری بۆ گواستنەوەی کیلیان مباپێ پێشکەشی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی کردووە.

ڕۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرت لەزاری جیۆڤانی برانچینیی ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵییەوە ئاشکرایکردووە، بۆ گواستنەوەکانی زستانی 2022 جارێکی دیکە سەرۆکایەتی یانەی ڕیاڵ مەدرید پەیوەندییان بە یانەی پاریس سان جێرمانەوە کردووە، داوایان لە یانە زەبەلاحەکەی فەرەنسا کردووە بەرامبەر بە 50 ملیۆن یورۆ دەستبەرداری کیلیان مباپێ ببێت.

ڕۆژنامەنووسەکە ئاماژەیکردووە، بەڕێوەبەرانی پاریس وەڵامیان بۆ ئۆفەرەکە نەبووە، دەشزانن لە ئەگەری نوێنەکردنەوەی بۆندی یاریزانەکەدا، ناچاردەبن لە میرکاتۆی هاوینی 2022 بێبەرامبەر دەستبەرداریبن.

سەرچاوەکان لە هاوینی 2021 ئاشکرایانکرد، سەرۆکی پاریس سان جێرمان بڕی 160 ملیۆن یورۆی بۆ گواستنەوەی مباپێ لە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە ڕەتکردووەتەوە، هەموو ئەم ڕەتکردنەوانەش دەیانخەتە بەردەم دوو ڕێگە:

یەکەم: نوێکردنەوەی بۆندی یاریزانەکە بە بەرزتر لە موچەی مێسی و نێیمار، ئەم ڕێگەیەش نزیکی مەحاڵە، چونکە مباپێ سوورە لەسەر ئەزموونکردن لە یانەی شاهانە.

دووەم: فرۆشتنی لەئێستادا بە 50 ملیۆن، یاخود دەستبەرداربوون لێی لە هاوینی 2022 بێبەرامبەر.

بابەتی پێشتر

موسەنا ئەمین خۆی بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کاندیدکرد

بابەتی دواتر

حزبوڵڵا درۆنێكی بە وێنەی ئەندامەكانیەوە نارد بۆ ئیسرائیل‏

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share