بەرشلۆنە بەستراوەتەوە بە دوو یاریزانی گەورەوە

سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بە هەوڵەکانی خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە دەکەن، بۆ گواستنەوەی دوو یاریزانی بەتوانا.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی بڵاوی کردووەتەوە، لە مێرکاتۆی هاوینی 2022 یانەی بەرشلۆنە هەوڵ بۆ واژۆ کردنی گرێبەستی بێرناردۆ سیلڤا، ئەستێرەی پۆرتوگالی یانەی مانچستەر سیتی دەدات.

سەرەڕای ئەوەی سیلڤا یەکێکە لە کۆڵەکەکانی پێکهاتەی سیتیزنس، بەڵام بەڕێوەبەرانی یانە کەتەلۆنییەکە هەوڵ دەدەن بە پێگەکەی فرینکی دی یۆنگ قایلی بکەن، کە ئەگەر هەیە ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات.

لە لایەکی دیکەوە، فیران مارتینێز، ڕۆژنامەنووسی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، جارێکی دیکە ئیدارەی بارسا هەوڵەکانی بە ئاراستەی مارکۆ ڤێراتیی ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان دەست پێدەکاتەوە.

ڤێراتی بە درێژایی ساڵانی ڕابردوو داواکراوی بەرشلۆنە بووە، بەڵام بەهۆی پێداگریی خاوەندارێتی پاریس سان جێرمان لەسەر بەردەوامبوونی، هەوڵەکان بۆ گواستنەوەی سەرکەوتوو نەبوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بایرن سالزبۆرگی ڕاماڵی و لیڤه‌رپوڵ به‌ کۆی ئه‌نجام گه‌یشته‌ چاره‌کی کۆتایی

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی بایرن میونشن و لیڤه‌رپوڵ سه‌رکه‌وتنیان بۆ قۆناغی چاره‌کی…
Total
0
Share