موسەنا ئەمین خۆی بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کاندیدکرد

کاندیدی هەڵبژێردراوی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان موسەنا ئەمین، خۆی بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کاندیدکرد، وەک لایەنێکی ئۆپۆزسیۆنی حکومەتی عێراق.

موسەنا ئەمین، کاندیدی سەرکەوتووی یەکگرتوو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند “وەک نەریتێکی دیموکراسی و مافێکی دیموکراسی، داوادەکەین ئەو بەرپرسیارێتییەمان پێبدرێت وەک لایەنێکی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی”.

پێشتر یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ڕایگەیاندبوو، ئەوان بە چوار کاندیدی سەرکەوتوو بۆ پەرلەمانی عێراق، بەشداری لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقدا ناکەن.

موسەنا ئەمین ڕاشیگەیاند، “ئێمە تاقیکراوەین و ئەزموونمان هەیە لەگەڵ کاری پەرلەمانیدا، بۆیە ئەو مافە بە خۆمان دەدەین خۆمان بۆ جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کاندید بکەین، چونکە پێمان وایە پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەتوانێت ڕۆڵێکی کاریگەر لەسەر ژیانی عێراقییەکان و هەرێم ببینێت”.

بابەتی پێشتر

سەرۆکی تورکمانستان بڕیاری داخستنی "دەرگای دۆزەخ"ی دا

بابەتی دواتر

ڕیاڵ مەدرید چانسێکی دیکەی بەخشیوە بە پاریس: 50 ملیۆن یان بە بەخۆڕایی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بێریڤان ئەیوب ئازاددەكرێت

بڕیارە ئەمڕۆ تا سبەینێ سێشەممە، ژنه‌ چالاکوان بێریڤان ئەیوب ئازادبكرێت. دوای 19 مانگ مانەوە لە زینداندا، بێریڤان ئەیوب…
زیاتر ببینە

نرخی ئارد بەرزبووەوە

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ماوەی چەند ڕۆژێكە نرخی ئارد لە بازاڕدا بەرزبووەتەوە و هۆكارەكەشی ئاشكرادەكات. سۆران…
Total
0
Share