سەرۆکی تورکمانستان بڕیاری داخستنی “دەرگای دۆزەخ”ی دا

قوربانقۆلی بێردی محەمەدۆڤ سەرۆکی تورکمانستان بڕیاریدا ئەو چاڵەی بە “دەرگای ‏دۆزەخ” ناسراوە، دابخرێت و بۆ ئەو مەبەستە ڕێگاچارەی گونجاو بگیرێتەبەر.‏

محەمەدۆڤ لە کۆبوونەوەی حکومەتی وڵاتەکەیدا ڕایگەیاند، “بە سووتانی ئەو گازەی لە ‏دەرگای دۆزەخەوە دێتەدەرەوە، وڵاتەکەمان سامانێکی سروشتی لەدەستدەدات، کە دەکرێت ‏بۆ سوود و خۆشگوزەرانیی هاوڵاتییەکانمان سوودی لێوەربگرین”.‏

ئاماژەی بەوەکردووە، جگە لەزیانە ماددییەکان، سووتانی ئەو گازانە زیان بە خەڵک و ‏ژینگە دەگەیەنێت.‏

بۆ ئەو مەبەستە، جێگری سەرۆکی تورکمانستان، کە هاوکات بەرپرسی کەرتی نەوت و ‏گازیشە، لەلایەن سەرۆکی وڵاتەکەوە ڕاسپێردراوە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ زانایان و ‏شارەزایانی بیانی بۆ زانینی چۆنێتیی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو ئاگرەی لەو چاڵەوە ‏دێتەدەرەوە و ڕێگریكردن لێی.‏

‏“دەرگای دۆزەخ” دەکەوێتە بیابانی کاراکوم لە توركمانستان، کە چاڵێکی گەورەی ‏گڕگرتووە و ماوەی 50 ساڵە گازەکانی دەسووتێت.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری هەواڵگری: تیك تۆك هەڕەشەی راستەقینەیە بۆسەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا

بەڕێوەبەری هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، بڵاوبوونەوەی تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تیك تۆك)ی چینی مایەی نیگەرانیی واشنتن-ە، پێشیوایە دەبێتە هەڕەشەی راستەقینە…
زیاتر ببینە

“تاکو پێمنەڵێن کاڵفام”.. ترەمپ ڕایدەگەیەنێت لە پشکنینێکی ئەقڵیدا سەرکەوتوو بووە

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا بڕیاریداوە پشکنینێکی پزیشکیی بۆ توانا ئەقڵییەکانی بکات، تاکو نەڵێن…
Total
0
Share