هەسارۆچکەیەکی گەورە لە زەوی نزیکدەبێتەوە

زانایانی گەردوونناسی پێشبینیی نزیکبوونەوەی هەسارۆچکەیەکی گەورە دەکەن، کە لەم هەفتەیەدا لە نزیک زەوییەوە تێدەپەڕێت، قەبارەی مەترسییەکەشی دیاریدەکەن.

ڕۆژنامەی دەیلی ستار بڵاویکردووەتەوە، ئەو هەسارۆچکەیە ناوی (M. Q. 2022)ـە، بەخێرایی 12 کیلۆمەتر لە چرکەیەکدا لە زەوی نزیکدەبێتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، قەبارەی ئەو هەسارۆچکەیە هێندەی قەبارەی “لەندەن ئای” دەبێت.

زانایانی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکی “ناسا” ئەوەیان ئاشکراکردووە، هەر تەنێک لە بۆشایی ئاسمانەوە بێت و درێژییەکەی زیاتر بێت لە 100 مەتر، توانایەکی وێرانکەری هەیە کە دە هێندەی ئەو وێرانکارییەیە لە بورکانێکی مەزنەوە دروستدەبێت.

بەپێی مەزەندەی زنایان ئەو هەسارۆچکەیە بە 1.79 ملیۆن میل لە زەوی نزیکدەبێتەوە لە ڕۆژی 27ی ئەم مانگەدا، نیوە تیرەی هەسارۆچکەکە دەگاتە 230 بۆ 525 پێدایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکى تیمى توێژینەوە هۆکارى داتەپینی پێدەشتی چیاکانی زاگرۆس لە کوردستان رووندەکاتەوە

زنجیرە چیاکانى زاگرۆس دووچارى رووداوێکى سروشتى بووەتەوە و رۆدەچێتە ناو زەوییەوە، سەرۆکى تیمى توێژینەوەیەک وردەکارییەکەى رووندەکاتەوە و دەڵێت،…
زیاتر ببینە

ئینستگرام دوو تایبه‌تمه‌ندى نوێ تاقیده‌كاته‌وه‌

تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیى ئینستگرام گۆڕانكارییه‌ك بۆماوه‌یه‌كى كاتی ئه‌نجام ده‌دات و دوو تایبه‌تمه‌ندى نوێ تاقیده‌كاته‌وه‌. له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كۆمپانیاى “مێتا” ئاشكرایكردووه‌…
Total
0
Share