هۆشدارییەكی ڕوسی لە ژیانكردن لە باڵەخانە بەرزەكاندا

مانەوەی هەمیشەیی دەشێت كێشەی تەندروستی دروستبكات

پزیشكێكی ڕوسی هۆشداریدەدات لە ژیانكردن لە باڵەخانە هەوربڕەكان و كارگەرییەكەی ‏لەسەر تەندروستیی مرۆڤ.‏

سێرجی كۆمیاكۆڤ، گەورەی پزیشكان لە (‏Invitro-Moscow‏) دەڵێت، مانەوەی درێژ لە ‏باڵەخانە بەرز و هەوربڕەكان دەشێت كاریگەریی نەرێنیی هەبێت لەسەر سیستمی دڵ و ‏خوێنەدەمارەكان و كاركردنی ئەندامەكانی ناوەوە، بەڵكو كاریگەریی لەسەر تێكچوونی ‏مێشكیش دەبێت.‏

ئەو پزیشكە ئاماژەی بەوەكردووە، مانەوە لە هەوربڕەكان بۆ چەند ڕۆژێك یان چەند ‏مانگێك مەترسیدار نییە، بەڵام مانەوەی هەمیشەیی دەشێت كێشەی تەندروستی دروستبكات، ‏لەوانەش تێكچوونی فەرمانەكانی مێشك.‏

كۆمیاكۆڤ ڕوونیكردووەتەوە، “بەگشتی پەنجەرەی هەوربڕەكان ناكرێنەوە، شوێنەكە ‏هەوای تەنها لەڕێی سیستمی هەواگۆڕكێوە پێدەگات، ئەمەش هاندەرە بۆ خێرا ‏بڵاوبوونەوەی پەتا”.‏

دەشڵێت، بەكارهێنانی ئەسانسۆری زۆر خێرا لەم باڵەخانانەدا دەبێتە هۆی داخستنی ‏گوێیەكان، ئەمەش پەیوەندیی بە دابەزینی زۆری فشاری هەواوە هەیە.‏

تایبەتمەندییەكی دیكەی هەوربڕەكان، بەپێی كۆمیاكۆڤ، لەرەلەرە سەروو دەنگە شەپۆل ‏كورتەكانە، كە دەشێت كاریگەریی نەرێنیی لەسەر كاری كۆئەندامی دەمار و دڵ و خوێنە ‏دەمارەكان و ئەندامانی ناوەوە هەبێت.‏

ئەو پزیشكە نیشانەكانیشی بە دڵتێكەڵهاتن، سەرگێژخواردن، ترس و ئازار لە سك و دڵدا ‏دیاریكردووە.‏

بابەتی پێشتر

گەڕاندنەوەی پارەی گەندەڵیی تێدایە<br> ئەو پڕۆژانەی بەرهەم ساڵح وەك سەرۆك كۆمار ‏پێشكەشیكردوون ئاشكراكران

بابەتی دواتر

ئەمریكا.. بەفر و سەرما سەدان هەزار كەسی بێكارەبا كردووە و هەزاران گەشتی ‏ئاسمانیی ڕاگرتووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌مریكا بڕیار له‌سه‌ر به‌كارهێنانى حه‌بێك بۆ چاره‌سه‌رى كۆرۆنا ده‌دات

ته‌ندروستیی ئه‌مریكا سه‌رقاڵى تاقیكردنه‌وه‌ى حه‌بێكه‌ وه‌كو چاره‌سه‌ر بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌كاربهێنرێت و له‌ئێستاشدا له‌ قۆناغی تاقیكردنه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر خانمانى…
Total
0
Share