ئەمڕۆ لوكاكۆ و تۆخێل كۆدەبنەوە

بڕیارە ئەمڕۆ تۆماس تۆخێل، ڕاهێنەری چێڵسی لەگەڵ ڕۆمیلۆ لوكاكۆی هێرشبەری ‏بەلجیكی كۆببێتەوە لەبارەی ئەو ناكۆكییانەی بەمدواییە كەوتە نێوانیان.‏

لوكاكۆ لە ڕاگەیاندنەكان ئاشكرایكرد، بەشێوازی یاریكردنی لە یانەی چێڵسی ڕازی نییە، ‏بەڵام هەوڵ دەدات لەگەڵ پلانەكانی تۆخێل خۆی بگونجێنێت.‏

هەر دوای ئەو قسانە، تۆخێل سزای ڕۆمیلۆ لوكاكۆی دا و لە یارییەكەی لیڤەرپوڵ ‏دووریخستەوە.‏

بڕیارە ئەمڕۆ بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی ڕاهێنەر و هێرشبەرەكە، بە سەرپەرشتیی ‏بەڕێوەبەری كارەكانی یانەكە، كۆبوونەوەیەك ئەنجام بدرێت.‏

لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیار لەسەر فرۆشتن یان مانەوەی هێرشبەرەكە دەدرێت، ئەگەر داوای ‏لێبوردن بكات، دەمێنێتەوە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) چێڵسی به‌ سێ گۆڵ سێ خاڵی له‌ ڤێلانس داماڵی و له‌پله‌ی سێیه‌مدا جێگیربوو

یانه‌ی چێڵسی له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 19ی خولی نایابی ئینگلیزی ڕووبه‌ڕووی بێرنڵی بووه‌وه‌ و بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی تۆمارکرد. ئەمڕۆ یه‌کشەممە،…
Total
0
Share