وەڵامی ناڕاستەوخۆی چێوەی هەماهەنگی دەداتەوە.. سەدر سوورە لەسەر حكومەتی زۆرینە

چێوەی هەماهەنگی داوایكردبوو پێكەوە گەورەترین كوتلە پێكبێنن

سەدر بە ناڕاستەوخۆ وەڵامی چێوەی هەماهەنگی دەداتەوە لەبارەی پێكهێنانی زۆرینەیەكی شیعی، دووبارە سووربوونی لەسەر حكومەتێكی زۆرینەی نیشتمانی دووپاتدەكاتەوە و دەڵێت، “هیچ شوێنێك بۆ تائیفییەت نەماوەتەوە”.

دوێنێ چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامدا، دواتر لە ڕاگەیەندراوێكدا داوایان لە موقتەدا سەدر رێبەری ڕەوتی سەدر كرد پێكەوە كوتلەی زۆرینە دروستبكەن بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو.

بەڵام ئەمڕۆ موقتەدا سەدر تویتێكی كردووە و بە ناڕاستەوخۆ وەڵامی داواكارییەكەی چێوەی هەماهەنگیی داوەتەوە، نووسیویەتی، “ئەمرۆ هیچ شوێنێك بۆ تائیفییەت و نەژاد نەماوەتەوە، بەڵكو حكومەتێكی زۆرینەی نیشتمانی، كە شیعە تیایدا بەرگری لە مافەكانی كەمینە و كورد و سوننە دەكات، كورد بەرگری لە مافەكانی كەمینە و سوننە و شیعە دەكات، هەروەها سوننە بەرگری لە مافەكانی كەمینە و شیعە و كورد دەكات”.

سەدر دووبارە میلیشیاكانیشی كردووەتە ئامانج، دەڵێت، “ئەمرۆ هیچ شوێنێك بۆ گەندەڵی نەماوەتەوە، تەواوی پێكهاتەكان پشتگیری لە چاكسازی دەكەن، ئەمڕۆ هیچ شوێنێك بۆ میلیشیاكان نەماوەتەوە، هەمووان پشتگیریی سوپا و پۆلیس و هێزە ئەمنییەكان دەكەن”.

بابەتی پێشتر

وێنە.. سوپای تورکیا چەند ناوچەیەکی نیشتەجێبوونی لە کۆبانێ بۆردوومانکرد

بابەتی دواتر

چێوەی هەماهەنگی ناوەرۆكی كۆبوونەوەكەی لەگەڵ شاندی كورد ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share