نرخی نەوت زیاتر دابەزی

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان دابەزینی زیاتری بەخۆوە بینی و بەراورد بە دوێنێ، هەر بەرمیلێك زیاتر لە دوو دۆلار لە نرخەكەی كەمبووەوە.

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەكاندا نرخی نەوتی برێنت بە 70.50 مامەڵەی پێوەكرا، لە كاتێكدایە دوێنێ نرخەكەی سەروو 72 دۆلار بوو.

هاوكات نرخی بەرمیلێك خۆرئاوای تەكساسیش لە 71.24 دۆلار بۆ 68.32 دابەزی.

لەدوای ڕێککەوتنی ئۆپیک پڵەس بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنان بەبڕی 400 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، نرخی نەوت چەند جارێك گۆڕانكاری بەسەرداهاتووە تاوەكو سەرەتای ئەم هەفتەیەش نرخی نەوت لەسەروو 74 دۆلاربوو.

بابەتی پێشتر

ڕەئیسی لە پەرلەمانەوە سوێندی یاسایی دەخوات

بابەتی دواتر

داعش هێرشیكردە سەر گوندێكی مەخمور

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share