ئەگەری بەشداریكردنی لیۆنێل مێسی بەرامبەر لیۆن لە مەترسیدایە و یاریزانەكە هێشتا نەیتوانیوە بەشداریی هیچ یەكەیەكی مەشق و ڕاهێنانی بەكۆمەڵ بكات.
ڕۆژی هەینی مێسی بە تەنها و لەژێر چاودێریی پزیشكیدا ڕاهێنانی كردووە، تیمی پزیشكی ڕێگەیان پێنەداوە لەگەڵ هاوڕێكانی یارییبكات.
دووركەوتنەوەی مێسی لە ڕاهێنانە بەكۆمەڵەكان هاوكاتە لەگەڵ دووركەوتنەوەی دی ماریا بە كۆرۆنا و نەیماریش بە پێكان.
مێسی پێنج ڕۆژ بەهۆی كۆرۆناوە لە ئەرجەنتین كەرەنتین كرابوو و دوای ئەوەی پشكنینەكەی نێگەتیڤ بوو، گەڕایەوە بۆ فەرەنسا.
بەڵام بەڕای پزیشكەكانی پاریس سان جێرمان، مێسی هێشتا لە ڕووی جەستەییەوە بۆ یاریكردن ئامادە نییە.