ئەمڕۆ گوگڵ یادی لەدایکبوونی هاوکینگ دەکاتەوە

پێگەی جیهانیی گوگڵ ئەمڕۆ شەممە 8ی کانونی دووەم یادی لەدایکبوونی زانای فیزیایی ‏ستیڤن هاوکینگ دەکاتەوە، کە لە 8ی کانونی دووەمی ساڵی 1942 لەدایکبووە. ‏

پێگەی گوگڵ وەک یادکردنەوەی ئەو زانا فیزیاییە، ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە، ژیانی ‏زاناكە و هەروەها تیۆریی کونە ڕەشەکان “‏The black hole theory‏”ی تێدا ‏نمایشكراوە، کە هاوکینگ خاوەندارێتیی دەکات.‏

ستیڤن ئیدوارد هاوکینگ لە 8ی کانونی دووەمی 1942 لە ئۆکسفۆرد لەدایکبووە، باوکی ‏پسپۆڕی زیندەزانی بووە، بەهۆی جەنگەوە ڕۆیشتووەتە لەندەن لەسەردەمی جەنگی ‏جیهانیی دووەمدا. ‏

هاوکینگ لە بەناوبانگترین زانایانی فیزیایی و گەردوونزانییە لەجیهاندا، لەزانکۆی ‏ئۆکسفۆرد خوێندکاربووە و گەیشتووەتە پلەی یەکەم لەبواری فیزیا.‏

لە زانکۆی کامبریج بەردەوامبووە لەخوێندن تاوەکو دکتۆرای بەدەستهێناوە لە ‏گەردوونزانیدا، لەوێوە بەردەوامبووە لە توێژینەوەکانی لەبارەی تیۆرییەکانی ‏گەردوونزانی، لەوانە، کونە ڕەشەکان و توێژینەوەکانی لەبارەی تێپەڕاندنی کات و ‏بووبەخاوەنی تیۆریی ڕێژەیی و کوانتی، هەروەها پەیوەندیی نێوان کونەڕەشەکان و ‏ئاڵوگۆڕەکانی گەرمی. ‏

هاوکینگ تووشبووی نەخۆشیی (‏motor neuron disease‏) بووە، کە ڕۆژبەڕۆژ ‏توانای کارکردنی ئەندامەکانی جەستەی لاوازبوون، تاوەکو لەکۆتاییدا جگە لە سەری، هیچ ‏ئەندامێکی دیکەی جەستەی کاریان نەکردووە، بیرۆکەکانیشی لەڕێگەی ئامێری وەرگێڕانی ‏بیرکردنەوە بۆ قسەکردن و نووسین خراونەتەڕوو.  ‏

هاوکینگ لەبارەی دروستبوونی گەردوون و خوداوە بیرۆکەی جیاوازی هەبووە، لە ‏بەناوبانگترین کتێبەکانی هاوکینگ کە تائێستا نازانرێت چەند کەس لەجیهاندا توانیویەتی ‏سەرجەم کتێبەکانی بخوێنێتەوە، کتێبی مێژووى كات – له‌ ته‌قینه‌وه‌ى گه‌وره‌ به‌ره‌و كونه‌ ‏ڕه‌شه‌كان (‏From the big bang to black – a brief history of time holes‏)ــە، کە ‏بۆ زیاتر لە 40 زمانی جیهان وەرگێڕدراوە.‏

بابەتی پێشتر

هێلكە.. لەبەر ئەم هۆكارانەیە كە پێویستە لە سیستمە خۆراكییەكەتدا بێت!

بابەتی دواتر

چێوەی هەماهەنگی داوا لە سەدر دەكات پێكەوە گەورەترین كوتلە پێكبێنن

بابەتی پەیوەندیدار