وەزیری نەوتی عێراق ئاشکرایدەکات، پلانیان داناوە بەشێک لە نەوتی کێڵگەکانی باشوور لە ڕێگەی تورکیاوە هەناردە بکەن.
باسم محەمەد خزەیر، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، پلانێکی گەورەمان هەیە بۆ گواستنەوەی بەشێک لە نەوتی کێڵگەكانی باشوور لە ڕێگەی بۆرییەکانی باکوورەوە، ئەمەش بە ئامانجی گەیشتن بە ڕێژەی هەناردەکردنی زیاتر لە 700 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، ئەمەش وەک جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان عێراق و تورکیا.
وتیشی، لە ئێستادا، لەگەڵ تاران لە گفتوگۆداین تاوەکو ئاسانکاریی بۆ کەشتییە نەوتهەڵگرەکانمان بکرێت بە گەرووی هورمزدا تێپەڕببن، بەهیواین لە چەند ڕۆژی ئایندە لەو ڕووەوە بگەینە لێکتێگەیشتنێک.