دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان شەش بازرگانی مـ.ـاددەی هـ.ـۆشبەر دەستگیردەکات

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دەستگیرکردنی شەش بازرگانی مـ.ـاددەی هـ.ـۆشبەر ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەیان بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان سەر بە دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە سێ چالاکیدا، توانییان شەش بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەستگیربکەن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا، چالاکییەکان بەم شێوەیە ڕوونکراونەتەوە:

چالاکیی یەکەم: لە ڕۆژی 16ـی 7ـی 2026، لە دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە، توانرا دەست بەسەر بڕی سێ کیلۆ و 500 گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری ماریوانا بگیرێت و (کڕیار و فرۆشیار) دەستگیربکەن.

چالاکیی دووەم: لە ڕۆژی 25ـی 7ـی 2026، لە دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە، توانرا دەست بەسەر بڕی پێنج کیلۆ و 300 گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری تلیاک بگیرێت کە بەنیازبوون ڕەوانەی وڵاتانی ئەوروپای بکەن.

چالاکیی سێیەم: لە ڕۆژی 1ـی 8ـی 2026، لە دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون، توانرا دەست بەسەر بڕی 149 هەزار و 490 دەنک حەبی هۆشبەر و بڕی 350 دەرزیی هۆشبەر بگیرێت، کە بەنیازی ناردنی بوون بۆ وڵاتێکی عەرەبیی دراوسێ.

دەزگای ئاسایش ئاماژە بەوەدەکات، لەئێستادا تۆمەتباران بە ماددەی 25 لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی پێنج كەسی بە تۆمەتی ڕفاندنی دوو هاوڵاتی ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی سەیدسادق پێنج تۆمەتباریان دەستگیركرد كە دوو هاوڵاتییان ڕفاندبوو لەبەرامبەر ئازادكردنیان داوای…
Total
0
Share