نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 گەیشتە بەرزترین ئاست لە مێژوودا

نرخی زێڕی عەیارە 21 لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەرزترین ئاست و نرخ لە مێژوودا.

ئەمڕۆ بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕەکان لە هەفتەی رابردوودا، نرخی زێڕ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و نرخی زێڕی عەیارە 21 لە بازاڕەکانی هەرێم گەیشتە 752 هەزار دینار، هاوکات لە بازاڕەکانی جیهان نرخی ئۆنسەیەک زێڕ 36 دۆلار چووەسەری و گەیشتە 3722 دۆلار.

شارەزایانی بازاڕە داراییەکان پێشبینیدەکەن نرخی زێڕ لە ئەمساڵدا بەردەمبێت لە بەرزبوونەوە، پێشبینییەکانیان بەو ئاڕاستەیەدا دەڕوات کە تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026 نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بگاتە 4000 دۆلار.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share