كەسوكاری كچە كوژراوەكەی سلێمانی لەبارەی ڕوداوەكەوە چی دەڵێن؟

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییدا شیلان عارف خوشكی ئەو كچەی ئەمڕۆ لە سلێمانی تەرمەكەی دۆزرایەوە ڕایگەیاند، “كێشەمان لەگەڵ هیچ كەس و لایەنێك نییە و چاوەڕێی دادگا و پۆلیسین كاری خۆیان بكەن”.

شیلان عارف، خوشكی ئەو كچەی ئەمڕۆ دووشەممە 9ی تشرینی دووەم تەرمەكەی لە سلێمانی دۆزرایەوە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییدا وتی، “ڕوداوەكە لە قۆناغی لێكۆڵینەوەدایە، خوشكەكەی ئێمە ئافرەتێكە و كوژراوە لەگەڵ هیچ كەس و لایەن و بنەماڵەیەكدا كێشە و ناخۆشیمان نەبووە، بۆیە داوا لە میدیاكان دەكەین بە هەستیاری مامەڵەی لەگەڵدا بكەن”.

سەبارەت بە هۆكاری ڕوداوەكە خوشكی قوربانییەكە ئاشكرایكرد، “نازانین هۆكاری كوشتنەكە چییە، چاوەڕوانی ڕونكردنەوەی پۆلیسین و سكاڵامان تۆماركردووە لەبارەی كەیسەكە”.

شیلان عارف سەبارەت بە ڕوداوەكەی قەزای دوكان كە پیاوێك “كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە” ئاماژەی بەوەكرد، “هیچ ئاشنایەتییمان لەگەڵ ئەو كەسەدا نییە و نازانین كێیە، لەوانەیە ڕوداوەكان پەیوەندییان هەبێت و لەوانەیە پەیوەندییان نەبێت”.

“ئەم خوشكەی من لە 2013ەوە لە هاوسەرەكەی جیابووەتەوە و خاوەنی دوو منداڵە و بە ئارەزووی خۆیان جیابوونەتەوە و كێشەیان نەبووە”، وەك شیلان عارف وتی.

ئەوەشی خستەڕوو، “لە هیچ كەس و لایەنێك خۆش نابین كە دەستی لەم ڕوداوەدا هەبێت، بۆ دادگا و پۆلیسمان جێهێشتووە”.

بابەتی پێشتر

سه‌رۆكی هه‌رێم 'كاره‌ تيرۆرستييه‌كه‌ى ڕەزوانییە' سه‌ركۆنه‌ ده‌كات

بابەتی دواتر

ڕێككەوتنی عێراق لەگەڵ وڵاتاندا پەیوەندی بە هەرێمەوە هەیە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕێکخراوێکی چاودێر لەسەر ئازادیی ڕۆژنامەوانی باس لە پێشێلکاری بەرامبەر پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا دەکات

ڕێکخراوی کوردستان وۆچ، ئەمڕۆ دووشەممە 1ی شوبات ڕاپۆرتی مانگانەی سەبارەت بە پێشێلکارییەکان بەرامڤەر ڕۆژنامەنوسان بڵاوکردەوە و تێیدا باس…
زیاتر ببینە

ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە: هیچ پاساوێك بۆ ئەم هێرشانە نییە جگە لە تێكدانی سەقامگیری و ئاڵۆزكردنی زیاتری دۆخی هەرێم

ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، “هیچ پاساوێك بۆ ئەم ھێرشانە نییە جگە لە تێكدانی سەقامگیری و ئاڵۆزكردنی زیاتری دۆخی…
Total
0
Share