لە هێرشەکەی شەوی ڕابردوودا پێشمەرگەیەک بەسووکی برینداربووە

شەوی ڕابردوو چەند چەکدارێک لە گوندی کۆچەکی ناوچەی ناوشوانی کەرکوک تەقەیان لە سەنگەرەکانی پێشمەرگە کرد و بەهۆیەوە پێشمەرگەیەک بەسووکی برینداربووە.

هێرشەکە بۆسەر سەنگەرەکانی فەوجی سێی لیوای 14ی هێزەکانی پێشمەرگە بووە و وەڵامی هێرشە چەکدارییەکە دراوەتەوە.

لە هێرشەکەدا هیچ پێشمەرگەیەک فیشەکی بەرنەکەوتووە، بەڵام بەهۆی شووشەی پەنجەرەی سەنگەرەکەوە پێشمەرگەیەک بەسووکی برینداربووە.

هێرشەکەی شەوی ڕابردووی چەکداران لە سنووری کەرکوک یەکەم هێرشی چەکدارانی نەناسرا و چەکدارانی داعشە بۆسەر هێزەکانی پێشمەرگە.

بابەتی پێشتر

چوار لایەنی سەربەخۆخوازی ڕۆژهەڵات هاوپەیمانێتییەکیان پێکهێنا

بابەتی دواتر

ئێران ڤاکسینێکی دیکە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە قەزای قەرەداغ پشوو راگەیەندرا

بەهۆی بەفربارینەوە لەسەرجەم فەرمانگە و قوتابخانەکانی سنووری قەرەداغ پشوو راگەیەندرا. قائیمقامیەتی قەزای قەرەداغ، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لەسەرجەم…
Total
0
Share